fbpx
Shadow Shadow

پەیامی ترەمپ بۆ ملیۆنان عێراقی: ئێستا کاتی ئێوەیە

18:54 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکی کرد و ڕایگەیاند، “بۆ ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی کە ئازادی دەوێت و نایەوێت چیتر لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن و بکەونە ژێر هەژموونیەوە، ئێستا کاتی ئێوەیە.”

.

ئەوە یەکەم تویتی ترەمپ نییە لەسەر هەڵکوتانەسەر باڵێۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا، هەر ئەمڕۆ لە تویتێکیدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئێرانی به‌ پلانداڕێژه‌ری ئه‌و كاره‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م و به‌ڵێنی سزادانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا.

.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كاردانه‌وه‌ی سوتاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند “له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ سزای ده‌ده‌ین”.

.

وتیشی، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا بپارێزن.

.

لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 31ی کانونی یەکەمی 2019، به‌شێك له‌ هاووڵاتی و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و دواتر به‌شێك له‌ دیوای باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل