fbpx
Shadow Shadow

"شەڕڤانە کوردەکان باشترین جەنگاوەرن"

پەیامى هۆشداریی بۆ ئەنقەرە..پنتاگۆن بودجە بۆ شەڕڤانان تەرخاندەکات

23:27 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسێکی سەربازی وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، بڕوایان بە هێزو تواناکانی  هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) هەیە، لەوبڕوایەشدان ئەگەر تورکیا هێرشبکاتە سەر باکوری سوریا بەشێوەیەکی کارا لەلایەن شەڕڤانانەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە.

.

بەپێی کەناڵی “حورەی” ئەمریکی، ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان پابەنددەبن بە بەرگریکردن لەهاوپەیمانەکانیان، ئەوانەی چەکیان دژ بە داعش هەڵگرت و قوربانی زۆریاندا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە لەساڵی 2014 وە.

.

ڕاشگەیاندووە “پنتاگۆن بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادات تورکیا قەسابخانەیەک لەو ناوچانە ئەنجامبدات، ئەوان پابەندن بە پارێزگارییکردن لە ناوچەکانی قامیشلۆ، حەسەکە، منبج، عەین عیسا، گرێ سپی، ڕێگەش نادەن عفرینێکی دیکە لەو ناوچانە دروستبێتەوە”.

.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمریکییە، ڕوونیشی کردووەتەوە، ترەمپ دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەى، کە دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە بمێنێتەوە، ڕێککەوتنیش لەوباریەوە لەگەڵ تورکیادا بکرێت بۆ ئەوەی سنور نەبەزێنێت.

.

ئەوەشی خستەڕوو، پنتاگۆن بۆدجەیەکی دیاریکراوەی تەرخانکردووە بۆ پارەدارکردنی هێزەکانی هەسەدە لەساڵی 2020.

.

بەوتەى بەرپرسە سەربازییە ئەمریکییەکە، ئەگەر تورکیا بیربکاتەوە لەهێرشکردنە سەر ناوچە کوردییەکانی باکوری سوریا دووچاری زیانێکی گەورە دەبێتەوە، چونکە شەڕڤانە کوردەکان باشترین جەنگاوەرن.

.

هاوکات جوناسان هوفمان وتەبێژ بەناوى پنتاگۆنەوە ڕایگەیاند، ترەمپ بەدرێژایی چەند ڕۆژى ڕابردوو ڕاوێژى لەگەڵ وەزیرى بەرگریى و سەرۆکى دەستەى ئەرکانى هاوبەش کردووە لەبارەى ئەگەرى هێرشى چاوەڕوانکراوى تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا.

.

وتیشى “بەداخەوە تورکیا بەشێوەى تاکلایەنە مامەڵە دەکات، لەبەرئەوەش هێزەکانى ئەمریکا گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکى دوور لە ئاڕاستەى ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکە بۆ پاراستنى سەلامەتیان، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە ئێستادا لەبوونى هێزەکانمان لە سوریا ڕووینەداوە”.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل