fbpx
Shadow Shadow

پەیامى نوێی سیستانى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە؛ هۆشداریی و داواکاریی

12:38 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق ڕایگەیاند، جێبەجێنەکردنى داواکارى خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆز دەکات، دەبێت پەرلەمان پێداچونەوە بکات بە بژاردەکانى لەبارەى ئەو حکومەتەوە کە متمانەى پێداوە.

.

ئەحمەد سافى نوێنەرى سیستانى لە وتارى هەیندا پەیامى سیستانى خوێندەوە و ڕایگەیاند “پێوستە پەرلەمان بە زوترین کات یاساى هەڵبژاردنەکان هەمواربکاتەوە، کوژرانى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاوانە”.

.

جەختیشیکردەوە، پەرلەمان متمانەى بە حکومەت داوە و دەبێت پێداچونەوە بە بژاردەکانیدا بکات و یاساى هەڵبژاردنەکانیش پەسەند بکات، تا هەڵبژاردنێکى پاک و شەفاف لە عێراق بەڕێوەبچێت.

.

ئەحمەد سافى باسى لەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە داواکارى خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن.

.

هۆشداریشدا بە خۆپیشاندەران کە ڕێگە نەدەن “کەسانى تێکدەر” بارودۆخەکە بشێوێنن و ئاڕاستەى خۆپیشاندانەکان بگۆڕن و عێراق بگەڕێننەوە بۆ سەردەمى دیکتاتۆرى.

.

پەیامەکەى سیستانى لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى عێراق لەشەوى چوارشەممەوە چونەتە قۆناغێکى نوێوە، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران کونسوڵخانەى ئێرانیان لە نەجەف سوتاند و دواتریش حکومەتى عێراق رێوشوێنى توندى گرتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەران.

.

بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا نزیکەی 500 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 12 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

.

خۆپیشاندانەکان بە گەورەترین دادەنرێن لەدواى ڕوخانى ڕژێمەکەى سەدام حوسەین لە ساڵى 2003 ەوە تا ئێستا، هەوڵەکانى حکومەتیش بۆ چاکسازیی توڕەیی خۆپیشاندەرانى دانەمرکاندووەتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل