fbpx
Shadow Shadow

پەیامى نوێی سیستانى “هێزە ئەمنییەکان توندوتیژى بەرانبەر خۆپیشاندەران ڕابگرن”

12:31 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەرى عەلى سیستانى ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکان ئازایەتى عێراقییەکانى ئاشکراکرد و نابێت هەلى چاکسازى لەدەستبدرێت، داواشى لە هێزە ئەمنییەکان کرد بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران بوەستێنن.

.

عەبدولمەهدى کەربەلایی نوێنەرى عەلى سیستانى لە وتارى هەینیدا ئاماژەى بەوەشکرد، نابێت هەلى چاکسازى لەدەستبدرێت و پرۆسەکە پشتگوێ بخرێت.

.

هۆشداریشیدا لەوەى دۆخى ئێستا بقۆزرێتەوە لەلایەن هێزى ناوخۆیی و دەرەکییەوە بۆ زیانگەیاندن بە عێراق.

.

نوێنەرى سیاسی باسى لەوەشکرد، خۆپیشاندانى ئاشتیانە مافى هەر هاوڵاتییەکى عێراقییە و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگریى لە خەڵک بکات لەو بارەیەوە.

.

هەروەها بەرپرسیارێتى بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران خستە ئەستۆى هێزە ئەمنییەکان.

.

جەختیشیکردەوە، هەلێکى دەگمەن لەبەردەم سیاسییەکاندایە بۆ جێبەجێکردنى چاکسازى و پێویستە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرى کێشەکان دابنرێت.

.

لەسەرەتاى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە خۆپیشاندانى بەرفراوان بەغدا و چەندین پارێزگاى دیکەى عێراقى گرتووەتەوە، بەهۆى زۆربوونى بێکارى و کەمى خزمەتگوزاریییەوە.

.

هێزە ئەمنییەکان بەهێز و چەک بەرەنگارى خۆپیشاندەران بوونەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 کەس کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل