fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەیامى ترەمپ بۆ جەژنى نەورۆز: هێزى ئاشتى بەسەر شەڕدا سەردەكەوێت

12:09 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرۆكی ئەمریكا جەژنی نەورۆزى لە گەلانی جیهان پیرۆز كرد و ڕایگەیاند هێزی خێر بەسەر هێزی شەڕ و سەركوتكاریدا سەردەكەوێت.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، جەژنی نەورۆزی لەگەلانی دونیای خاوەن ئەو جەژنە پیرۆز كرد و ڕایگەیاند، ئەوانەی جەژنی نەورۆز بەجەژنی خۆیان دەزانن و نەورۆز دەكەنەوە پیرۆزبایان لێدەكات و ئومێدی باشترینیان بۆدەخوازێت.

.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەسەر ئەوەشكردووەتەوە، كە هێزی ئاشتیخواز بەسەر هێزی شەڕو سەركوتكاریدا سەردەكەوێت.

.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەبارودۆخی تەندروستی جیهان كرد و باسی توشبووان و مردوانی بەڤایرۆسی كۆرۆنا كرد، هاوكات ئاماژەی بەبارودۆخی ئێرانیش كرد و وتی “ساڵی پار ساڵێكی مێژووی بوو بۆ ئێرانیەكان و ژمارەیەك لەخەڵكی ئازای ئەو وڵاتە لەدژی بەرپرسانی گەندەڵ چوونە سەر شەقام، بەڵام سەركوتكران”.

.

ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئێران شایستەی ڕابەرێكە كە گوێ لەخەڵكەكەی بگرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل