fbpx
Shadow Shadow

پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر کوژراوەکەی هەولێر ڕاگەیاند

18:44 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر کوژرانی کارمەندە تورکەکەی شاری هەوڵیر ڕاگەیاند.

.

فەرماندەیەکی سەربازی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، ڕایگەیاند: ئەو کارمەندەی تورکیا لە هەولێر کوژرا بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا، میت، بووە نەک دیبلۆماتکار.

.

باهۆز ئەرداڵ، ئەندامى فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل لە چاوپێکەوتنێکدا هەڵوێستی پەکەکە لە سەر کوژرانی ئەو کارمەندەی تورکیا دەخاتەڕوو.

.

ئەرداڵ ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە هەولێر کوژرا، دیبلۆماتکار نەبووە و ئەندامی میت بووە و بەرپرسی هەموو چالاکیەکانی میت بووە دژی پەکەکە لە باشووری کوردستان.

.

لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ستێرک تی ڤی کە میدیاکەی نزیک لە پەکەکەیە، باهۆز ئەرداڵ ئەوەی ئاشکرا کردووە کارمەندەکەی میت بکوژی دیار غەریب فەرماندەی دیاری ناو پەکەکە بووە.

.

هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە، کارمەندەکەی میت لە لایەن پەکەکەوە نەکوژراوە بەڵام دەستخۆشی لە بکوژەکە دەکات و دەڵێت: ماڵی ئاوەدان بێت و لەشی ساغ بێت.

.

پێشتریش ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردبوو، عوسمان کۆسێ کارمەندە کورژاوەکەی تورکیا لە هەولێر، ئەندامی میت بووە و دیبلۆماتکار نەبووە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل