Shadow Shadow

"دەست بە 36هەمین ساڵی ئازادی کورد دەکەین"

پەکەکە: لەماوەی 35 ساڵدا 50 هەزار شەهیدمان داوە

18:22 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار شەهید و چەند هێندەی تر برینداریان لە ڕوبەڕووبونەوە چەکدارییەکاندا لەگەڵ حکومەتەکانی تورکیا هەیە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە  13ی ئابی 2019، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی دەستپێکردنی خەباتی چەکدارییان دژی حکومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پەکەکە ئاماژەی بەوەكردووە: “لە ماوەی 35 ساڵی خەباتی چەکداریدا زیاتر لە 50 هەزار شەهیدمان داوە و هەروەها چەندین هێندە زیاتر بریندارمان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو”.

.

پەکەکە بە ئاماژەدان بەوەی دەست بە 36هەمین ساڵی ئازادی کورد دەکەن، جەختیکردووەتەوە کە، بەردەوام دەبن لە خەباتی چەکداری.

.

شەڕی گەریلا بۆ ئازادیی کوردستانی باکور لە سەر دەستی عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەیی “مەعسوم کۆرکماز” لە 15ی ئابی ساڵی 1984 دەستیپێکرد و ماوەی 35 ساڵە بەردەوامە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل