Shadow Shadow

پەکەکە لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە داوایەک ئاڕاستەى کوردستان و عێراق دەکات

18:08 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد _

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو بە (کەجەکە) لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر قەندیل ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى هەڵوێست لە عێراق و هەرێم دەکات.

.

کەجەکە کە بەباڵى سیاسى پەکەکە ناسراوە، لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سوپای تورکیا لەدژی ناوچەی برادۆست دەستی بە هێرشێکی نوێی داگیرکەری کردووە، هێرشەکان لەکاتێکدابوون سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردراوە و سەرۆککۆمارى عێراق لەتورکیا بووە ئەوەش وەکو پەیامێک بۆ ئەوان وەسفدەکات، دەڵێت “هەردوو لایەن دەکەونە داواى پلانى تورکیا، چونکە لەڕاستیدا هێرشەکە بۆ سەر کوردستانە نەک پەکەکە”.

.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی  کەجەکە، ڕەخنە لە بێدەنگى هێزە کوردییەکان دەگرێت بەرامبەر ئەو هێرشەى تورکیا کە لە بەعشیقەوە تا برادۆستى گرتووەتەوە دەڵێت:”بانگەوازی ئێمە بۆ هێزە کوردستانییەکانی هەموو پارچەکان و هێزە دیموکراتییەکان ئەوەیە، هەڵوێست بنوێنن و دژایەتیی داگیرکەر بکەن”.

.

هاوکات کەجەکە داوایەکیش ئاڕاستەى گەلى کورد دەکات، دەڵێت: “گەلەکەمان دەبێت لە چاوەڕوانی ئەو هێزە سیاسییانەدا نەبێت، کە بەدوای بەرژوەندییە بچوکەکانیانەوەن و پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستیان هەبێت”.

.

ڕۆژى 27ى ئایارى 2019 تورکیا “ئۆپراسیۆنى چنگ”ى بۆ سەر چیاى برادۆست ڕاگەیاند و بەگوێرەى ڕاگەیاندنى (پەکەکە و تورکیا) بێت، چەندین سەرباز و گەریلا لەنێوانیان کوژراوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل