fbpx
Shadow Shadow

پەنتاگۆن لەبارەی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانیان لە عێراق ڕونکردنەوە دەدات

11:29 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

وەزارەتى بەرگری ئەمریکا “پەنتاگۆن” ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانیان لە عێراق ڕانەگرتووە و لە چالاکییەکانانیان بەردەوامن و دووپاتیشیکردەوە، لە عێراق ناکشێنەوە  وهەرکات بکشێنەوە ڕای گشتی ئاگاداردەکەنەوە.

،

جوناسان هوفمان وتەبێژى وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سوریا و لە عێراقیش چالاکیەکانیان بەردەوامن.

،

وتیشی، هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەکانى خۆیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان ماونەتەوە.

،

وتەبێژەکەى بنتاگۆن ئاماژەى بەوەش کرد: “پێکەوە کاردەکەین لەسەر پلاندانان و ئۆپەراسیۆنەکان و چەند بابەتێکى دیکە، بەڵام چالاکی و ئۆپەراسیۆنى مەیدانى دیاریکراو هێشتا دەستیپێنەکردووە”.

،

هۆفمان دووپاتیکردەوە کە “وەزارەتى بەرگری ئەمریکا لەکاتى ڕاگرتنى کارەکانیان لە عێراق راى گشتى ئاگادار دەکاتەوە”.

،

ئەوەشی خستەڕوو “دەشێت لە هەر کاتێکدا هێرش بکرێتە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە لایەن ئەو هێزانەى کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، جیا لە مەترسی هێرشە موشەکییەکانى ئێران لە عێراق”

،

پێنج شەممەى ڕابردوو رۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاوى کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئۆبەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانى لەگەڵ هێزەکانى عێراق ڕاگرتووە، ئەوەش دواى کوژرانی قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی لە هێرشێکى ئاسمانییدا لە بەغدا لەسەرەتاى ئەم مانگەدا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل