Shadow Shadow

پەكەكە بەرپرسیاری هێرشی سەر کارگەیەکی پلاستیکی لە ئیزمیر گرتە ئەستۆ

17:21 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد

گروپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە، هێرشەکەی ئیزمیریان لە ئەستۆ گرت، کە دژی کارگەیەکی دروستکردنی خانووی پلاستیکی بۆ سوپای تورکیا ئەنجامدرابوو.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە 14ی ئابی ،2019 ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەکەکە بڵاویکردەوە، هێزی جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی مەعسوم کۆرکوماز سەر بە پەکەکە بەرپرسیارێتی چالاکییەکەی ئیزمیریان گرتەوەتە ئەستۆ.

.

میدیای فەرمی پەکەکە لەسەر زاری گروپەکە سەر بە پەکەکەوە رایگەیاندووە “رۆژی 12ی ئابی 2019 لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر چالاكییەكمان لە دژی كارگەیەکی دروستكردنی كۆنتێنەر و دروستکردنی خانوی پلاستیکی کاتی و کۆگاکانی کارگەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەرجەم كۆنتێرنەرەكانی كارگەكە تێكشكێنران.”

.

گروپە چەکدارییەکە ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو كارگەیە بۆ سوپای توركیا كۆنتێنەر و تەنكەری ئاوی دروست کردووە بۆیە هێرشیان کردووەتە سەری.

.

میدیای فەرمی پەکەکە لە زاری ئەو گروپەوە بڵاویکردووەتەوە” ئەو كەسانەی لەسەر ژان و ئازاری داگیركەری سەر ئەم گەلە پارە بەدەستدەهێنن ‌و پێداویستی لۆجستی بۆ ئەو شەڕە دابین دەكەن کە دژی کورد دەکرێت، دەبێت باجی كارەكەیان بدەن، ئەوانەی لە شەڕی چەپەڵ سكی خۆیان تێر دەكەن ئەوا دەبێت ڕاستی شەڕیش ببینن.”

.

جەنگاوەرانی تۆڵەسەندنەوەی مەعسوم کۆرکماز باسیان لەوەشکردوە، ئەو چالاكییەیان بۆ بەرز راگرتنی یادی گەریلاكانی هەڵمەتی 15ی تەباخ (ئاب)ی 1984 ئەنجامداوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی 10ی ئابی  گروپێکی دیکەی هاوشێوەی سەر بە پەکەکە کارگەیەکی ڕۆنیان لە لە ناوچەی سانای سەر بە شارۆچکەی چگل لە ئیزمیر کردە ئامانج و کۆگای کارگەکەیان بەتەواوی سووتاند.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل