fbpx
Shadow Shadow

پەروەردە ڕونکردنەوە لەسەر “ڕێگەنەدان بە وانەوتنەوەی مامۆستای پیاو لە قوتابخانەی کچان” دەدات

12:21 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە وانەوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەکانى کچاندا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هیچ بریارێکی لەو شێوەیە بونی نییە”.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی بڵاوبوونەوەى ڕێگەنەدانی مامۆستای پیاو بۆ وتەنەوەى وانە لە قوتابخانەکانی کچان بڵاوبووەتەوە، بەڵام “لە ڕاستیدا وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە.”

.

پێشتر چەند بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە بە بڕیاری وەزارەتى پەروەردە مامۆستایانى پیاو بۆیان نییە لە قوتابخانەکانى کچان وانە بڵێنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل