fbpx
Shadow Shadow

سەرەتا فەرمانبەران و دواتر مامۆستایان

پەروەردەى سلێمانى بڕیارى یەکپۆشى دەدات

19:45 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

پەروەردەى سلێمانى بڕیاریداوە سیستەمى یەکپۆشى بەسەر فەرمانبەرانى دیوانى پەروەردەکانى سنورى پارێزگاکەدا جێبەجێبکات، ئەگەریش پڕۆسەکە سەرکەوتوو بوو، بەسەر مامۆستایانیشدا بسەپێنرێت.

.

بڕیارەکە دوو هەفتە لەمەوبەر لەکۆبوونەوەى ئەنجوومەنی پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی دراوە، بەڵام هێشتا دیار نییە کەى جێبەجێدەکرێت.

.

عومەر ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند “تا ئیستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاربوو لە یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا جێبەجێبکرێت، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی ڕاوبووچونی زیاتری فەرمانبەران لەسەر ڕەنگەکان بڕیارەکە دواخراوە”.

.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگی سپی، ڕەش، نیلی و ئاسمانی دیاریکراوە بۆ جلوبەرگەکان، هەرکەسیش ئازادە کام لە ڕەنگ دەپۆشێت لە پیاوان و ئافرەتان.

.

عومەر ئەمین، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئەگەر سەرکەوتوو بوو، ئەگەر هەیە لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مامۆستایان پەیڕەو بکرێت.

.

وتیشی “دەرکردنی ئەو بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە ئەوەش بۆ نەهێشتنی جیاوازی دارایی و چینایەتە لە نێوان توێژی فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردەکاندا”.

.

عومەر ئەمین جەختی لەوەشکردەوە، بۆ دابین کردنی جلوبەرگەکان، پەروەردە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک ڕێکنەکەوتووە فەرمانبەرانیش ئازادن لە چ شوێنێک دەیکڕن، لەبەرئەوەی زۆربەی فەرمانبەران ئەو جۆرە ڕەنگانەیان  لە ماڵەوە هەیە بۆیە ئەوان ئەو ڕەنگانەیان دەستنیشانکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل