fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەروێزخان؛ تەنها یەک ئامێر بۆ پشکنینی کۆرۆنا دانراوە و ئەویش ئامێری پێوانی “تا”یە

15:26 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد

قائیمقامى کەلار ڕایگەیاند، تەنها یەک ئامێر هێنراوەتە گەرمیان بۆ پشکنینى ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو ئامێرەش تەنها بۆ پێوانەى “تا”یە.

.

شەهاب حاجى ئەحمەد، قائیمقامى قەزاى کەلار تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “لە سنورى ئیدارەى گەرمیان ئامادەکارى تەواوکراوە بۆ ئەو کەسانەى لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ گەرمیان و دواى پشکنین و دڵنیابونەوە ڕێگەیان پێدەدرێت”.

.

قائیمقامى کەلار ئاماژەى بەوەشدا، “لە ئێستادا تەنها یەک ئامێرى پشکنینى تا هێنراوەتە دەروازەى سنورى پەروێزخان بۆ دیاریکردنى ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

.

ئاشکراشیکرد، “لە دوێنێوە 20 هاوڵاتى کورد کە سەردانى وڵاتى ئێرانیان کردبوو، شەوی ڕابردوو لە کاتى گەرانەوەیان بۆ گەرمیان لە دەروازەى پەروێزخان ڕاگیراون، لە ئێستادا ئامادەکارى تەواو کراوە و دەهێنرێنەوە کەلار و لە نێو هۆتێلێکدا شوێنى مانەوەیبان بۆ دابین کراوە و دەخرێنە ژێر چاودێریەوە بۆ ماوەیەک”.

.

وتیشی، “لە ئێستادا گەشتى هاوڵاتیان لە دەروازى سنوریی پەروێزخان بەتەواوى ڕاگیراوە و ،تەنها جموجۆڵى بازرگانى هەیە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێگى گوماناوى لەو کەسانەدا بەدینەکراوە کە پشکنینیان بۆ کراوە”.

.

قائیمقامى کەلار زیاتر ڕونیکردەوە، “بەپێی ڕێنماى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، پشکنین بۆ سەرجەم ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەش دەکرێت کە لە دەروازەکەدا کار دەکەن و ڕۆژانە داغڵی سنورى ئێران دەبن و دەگەڕێنەوە”.

.

لەلایەکی ترەوە، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پاش بەدواداچون دەرکەوتووە ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوریەکان نییە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان بۆ پشکنین.

.
عەلی حەمە ساڵح لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، “ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە 100 بارھەڵگری قاچاخ داغڵ بووە، نە بار و نە شۆفێر ھیچ پشکنین و تەنانەت ڕاگرتنێکیان نییە، بەداخەوە ساڵێکە ئەم بەرپرسانە خەریکی دزی و قاچاخین بە ھێزی دەوڵەت، نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئێستاش ئامادە نین ڕایگرن ئەگەر ھەموو خەڵکیش ببێتە قوربانی کۆرۆنا، یەک ساڵە ھاوار دەکەین کەس گوێ ناگرێت.”

.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، ” بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ پێی وتووە، توانای کۆنتڕۆڵی دۆخەکەمان نییە، نە جیھازی پێویستی پشکنین ھەیە و نە بارھەڵگر ڕادەگیرێت.”

.

ڕاشیگەیاند، “وەزیری تەندروستیمان ئاگادارکردوەتەوە و بڕیارە ئامێری پێویست بنێرن، بەڵام ناردنی ئەم ئامێرانەش ھیچ کاریگەری نابێت ئەگەر قاچاخ بەردەوامبێت و ھیچ شۆفێرێک نەخرێتە ژێر پشکنین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل