fbpx
Shadow Shadow

پەرواز حسێن بە گۆرانییەکی عەرەبی پەیامێک بۆ جیهان دەنێرێت.. “چی ڕوودەدات؟!”

12:11 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ پەرواز حسێن گۆرانییەکی بە زمانی عەرەبی و بە ناوی “ماذا جرى؟! – چی ڕوودەدات؟!” بڵاوکردەوە.

.

گۆرانییەکە تائێستا 500 هەزار بینەری هەیە لە یوتوب، هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە و سامی ئەگروشیش هۆنرانەوەکەى بۆ نوسیوە، دابەشکردنی یەحیا موجییە و بڕیار فەتاحیش دەرهێنانی بۆ کردووە.

.

پەرواز حسێن گۆرانییەکە بە پەیامێکی ئاشتی بۆ جیهان و هەموو مرۆڤایەتی دادەنێت و دەڵێت، “هاوکات پەیامێکە بۆ دۆخی ئێستای هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەش لە شەڕ و ئاگر و خۆپیشاندان نقوم بوون.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ویستم ئەو کارەم پەیامێکی هونەریی بێت و بگاتە هەموو کەسێک.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل