fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناس کورد زانیاری ورد لەسەر پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات

پەرلەمان لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەى ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات

11:08 چوار شه‌ممه‌ 18 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ئەنجام دەدات، کە لە 53 بڕگە پێکهاتووە و لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە.

.

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانى پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەو پڕۆژەیەی ئامادەکراوە پڕۆژەیەکی زۆر باش و گشتگیرە و بە پەسەندکردنی چەندین بڕیاری زۆر باش و کاریگەر دەدرێت، پێشبینی دەکەم بەتەواوەتی کاریگەریی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان”.

.

وتیشى “بەپێی ئەو پڕۆژەیەیاسایەی ئامادەکراوە، لیژنەیەکی باڵا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان پێکدەهێنرێت و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی سەرۆکایەتی دەکات، کەسی یەکەمی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش جێگری دەبێت، بەوردی و فراوانی کاردەکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان”.

.

بەوتەى ئەو پەلەمانتارە، بەپێی پڕۆژەیاساكە سەنتەری ڕاوێژكاری و چارەسەری توشبوان بە ماددە ھۆشبەرەكان لە تەواوی شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، ھەركەسێكیش چارەسەر وەرنەگرێت سزا دەدرێت و سزاكانیش قورستر دەبن.

.

هەر بەپێی ئەو پڕۆژەیەیاسایە حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی ماددەی هۆشبەر لە چارەسەر تەندروستییەکاندا خۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک دەکات بۆ ئەوەی ماددەی هۆشبەری بۆ بهێنێت و ئەو بابەتە لەدەستی حکومەتدا دەبێت.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لەو پڕۆژەیەیاساکەدا پێشنیازکراوە ھەركەسێك زانیاری لەبارەی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر بە دامودەزگا ئەمنییەكانی حكومەت بدات خەڵات بكرێت، هەروەها چەندین ڕێوشوێنی دیکەش بۆ هەمان مەبەست دەگیرێتە بەر.

.

وتیشی، بەھۆی ھەستیاری بابەتەكە و بۆ ئەوەی باسكردن لە ماددە ھۆشبەرەكان نەبێتە ڕیكلام، كۆبوونەوەی پەرلەمان بە داخراوی بەڕێوەدەچێت.

.

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، 12ی کانونی یەکەمی 2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دەستپێکرد، بەڵام بەهۆی زۆری ماددەکانی پڕۆژەکەوە تەواو نەکرا و دواخرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل