Shadow Shadow

پەرلەمان داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات بەرپرسیار بوون لە هەڵەی تاقیکردنەوەکان

22:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، داوای لێپێچینەوە لەوکەسانە دەکات کە بەرپرسیاربوون لە هەڵەی تاقیکردنەوەکانی دوانزەی ئامادەیی.

.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 7ی تەمووزی 2019، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکان سه‌باره‌ت به‌ پرسیارو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کۆبویەوە.

.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاریدراوە ڕاپۆرتەکە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزبکرێتەوە،  لە ڕێگەی ئەوانیشەوە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بکرێت بۆ لێپیچینەوە لەو کەسانەی کە بوونەتە ھۆکاری ئەو ھەڵانەی لە تاقیکردنەوەکان ڕوویانداوە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی لیژنە پەرلەمانییەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، نوسراوێک ئاراستەی زانكۆو په‌یمانگه‌و قوتابخانه‌ تایبه‌ته‌كان بکرێت بۆئەوەی قوتابیانى ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ى ئاماده‌یى ساڵی یەکەم به‌بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌متر له‌ زانكۆو په‌یمانگاکان بخوێنن.

.

ھەروەھا داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت کە کرێی خوێندنی پاڕالێل لە زانکۆ حکومییەکان کەم بکاتەوە.

.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەک دراوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لەشێوازی ئیشوکارەکانی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ و پەیمانگه‌کانی کوردستان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل