fbpx
Shadow Shadow

لیژنەى دارایی ڕاپۆرتەکەى ڕادەستى سەرۆکایەتى دەکات

پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی دەکات

12:37 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ڕاپۆرتى خۆى لەسەر پڕۆژە یاساى چاکسازیی لە خانەنشینى و موچە و دەرماڵە تەواوکردووە و ئەمڕۆ ڕادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى دەکات، ئەگەریش هەیە هەفتەى داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەکە بکرێت.

.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەو ڕاپۆرتەی کە ئامادەمان کردبوو دەربارەی پرۆژە یاساکەی حکومەت تەواو بووە، بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەین”.

.

وتیشی “دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەرلەم هەفتەیەدا ڕاپۆڕتێکی دیکەی هاوبەشی نێوان هەردوو لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان دەرباری پڕۆژەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت”.

.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت  دیراسەیەکی باشی بۆ پڕۆژە یاساکە کردووە، ئەوانیش دەستکاری ناوەڕۆکی یاساکەیان نەکردووە، تەنها هەندێ کاری وشەسازی نەبێت.

.

بەوتەی هێڤیدار ئەحمەد، ئەگەری زۆرە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەفتەی داهاتوو دیاریبکات بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاساکە.

.

پەرلەمانى کوردستان ڕۆژى دووشەممە، 16ی کانونی یەکەم خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاساى چاکسازى کرد و پڕۆژەکەى ڕەوانەى لیژنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەوەى ڕاپۆرتى خۆیان لەو بارەیەوە ئامادەبکەن.

.

پرۆژە یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە سیفەتى بەپەلەى پێدراوە، بۆ ئەوەى بەزویی تێپەڕێنرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل