fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ڕۆژانى هەستیار و یەکلاکەرەوە"

پەرلەمان تۆپەکە فڕێدەداتە گۆڕەپانى عەلاوییەوە

16:44 دوو شه‌ممه‌ 17 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هێشتا ناوى وەزیرەکان و سیڤى کاندیدەکانى کابینە وەزارییەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى بەدەستنەگەیشتووە تا تاوتوێی بکات.

.

محەمەد تۆفیق عەلاوى کە 17 ڕۆژە بۆ پێکهێنانى حکومەت راسپێردراوە و 13 ڕۆژى لەبەردەمدا ماوە بۆ رادەستکردنى ناوى کاندیدى وەزارەکان بە پەرلەمان، کۆتایی هەفتەى رابردوو جەختیکردەوە کە کابینەکەى لەتەواوبووندایە و لەم هەفتەیەدا تەواو دەبێت.

.

بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ (دوشەممە) ڕایگەیاند “دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان تا ئێستا ناوى کاندیدەکانى کابینەکەى عەلاوى بەدەستنەگەیشتووە، تا کاتى کۆبوونەوەى پەرلەمان دیاریبکات بەمەبەستى متمانەپێدان بە کابینەکە”.

.

تا ئێستا دیار نییە کابینەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى لەچەند وەزارەت پێکدێت و چۆن وەزیرەکانى دیاریدەکات، بەڵام هەر لەسەرەتاى ڕاسپاردنییەوە جەختیکردووەتەوە کە کەسانى سەربەخۆ و شارەزا بۆ پۆستەکان دیاریدەکات.

.

حەنین قەدۆ پەرلەمانتارى فراکسیۆنى بیناء لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ڕەنگە کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنى کابینەکەى عەلاوى بکەوێتە ڕۆژانى چوارشەممە یان پێنج شەممەى داهاتوو.

.

عەلاوى لەدواى ڕاسپاردنییەوە لەگەڵ بەشى زۆرى لایەنە سیاسییەکان کۆبووەتەوە، هەنگاوەکانیشى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى و دیاریکردنى وەزیرەکان لایەنەکانى دابەشکردووە و دیار نییە لەکاتى خستنە دەنگدانى کابینەکەى لە پەرلەمان متمانەى پێدەدرێت یان ڕەتدەکرێتەوە.

.

بەشیر حەداد جەختدەکاتەوە، کە پێویستە حکومەتەکەى عەلاوى “هاوسەنگ” بێت و سەرجەم پێکهاتەکانى تێدابێت.

.

وتیشى “بەشداریپێنەکردنى پێکهاتە سەرەکییەکان لە وڵاتدا، دەبێتە هۆى ناسەقامگیریی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتى کۆمەڵایەتى”.

.

بەوتەى بەشیر حەداد، ڕۆژانى ئێستا هەستیار و یەکلاکەرەوەن، لەگەڵ نزیکبوونەوەى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێشکەشکردنى کابینە وەزارییەکەى، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنەکان کاربکەن بۆ دەرچوون لەم قەیرانە.

.

تا ئێستا دیارنییە عەلاوى کە پێشتر دوو جار وەزیر بووە، دەتوانێت دەنگى چەند کوتلەى پەرلەمانى بۆخۆى مسۆگەر بکات، ئەگەر سوربێت لەسەر دیاریکردنى کەسانى سەربەخۆ لەدەرەوەى حزبەکان.

.

بەپێی ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق، محەمەد خالیدى سەرۆکى کوتلەى بەیارق خەیر کە نزیکە لە عەلاوییەوە ڕایگەیاندووە “لەکابینەکەى عەلاویدا هیچکام لەو کەسانە پۆستیان پێنادرێت کە لەدواى ساڵى 2003 ەوە تا ئێستا پۆستیان وەرگرتووە”.

.

وتیشى “عەلاوى خۆى دەستبەرداریی ڕەگەزنامەى دووەمى دەبێت دواى وەرگرتنى پۆستەکەى”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل