fbpx
Shadow Shadow

"داوای کرد حکومەتی عێراق سنوورەکانی هەرێم بپارێزێت"

پەرلەمان بێ ناو هێنانی تورکیا، ئیدانەی بۆردومانەکانی کرد

12:43 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بێ ئه‌وه‌ى ناوى سوپاى توركیا بهینێت كه‌ بۆرودومان و تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌, سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، ئیدانه‌ى تۆپبارانكردنى سنورەکانی هەرێم كرد و داواى له‌حكومه‌تى عێراق كرد سنوره‌كان بپارێزیت و قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌توانیش بكاته‌وه‌.

.

له‌ده‌ستپێكى دانیشتینى پیێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 6ى ته‌مموزى 2019 ،  ڤالا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ ئیدانه‌ى تۆپیبارانكردنى ناوچه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ى كوشتن و بریندار كردنى خه‌ڵكى مەدەنی ناوچه‌كه‌ى كرد.

.

سه‌رۆكى په‌رله‌مان، داواى له‌ حكومه‌تى عێراق و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوریه‌كان كرد، به‌پێى ده‌ستورهه‌ستن به‌ئه‌ركى خۆیان و ناوچه‌سنورییه‌كان و خه‌ڵكه‌ سڤیڵه‌كه‌ى بپارێزن، هەروەها قه‌ره‌بووى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زه‌روروو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

.

ئەمە لە کاتێکدایە 15 په‌رله‌مانتارەی ‌هه‌فته‌ى رابردوو واژوویان بۆ دیاریکردنی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا کۆکردەوە و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كرد، بەڵام  نەخرایە بەرنامەی کارەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل