fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجە تاووتوێ دەکات

21:55 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئەمادەبوونی شاندی دانوستانکاری هەرێم و بەغدا دانیشتنێک ئەنجام بدات و دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی ھەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و بودجەی 2020 تاوتوێ بکات.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان  بڵاویکردەوە: “كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23ی کانونی دووەمی 2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات”.

،

دەربارەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئامادە دەبن، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵی 2020 و پرسی نه‌وت).

،

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، تەوەری دووەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بیرۆکەی (د.گه‌لاوێژ عوبێد عوسمان) په‌یوه‌ست به‌ (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى ڕاوێژكاری بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان).

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل