fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لە هۆکاری گیانلەدەستدانی پێشمەرگەکەی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر کۆتاییهات

17:31 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد

دوای پێکهێنانی لیژنەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی گیانیانلەدەستدانی مەجید ئیبراهیم، پێشمەرگەکەی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر، لیژنەکە ڕایگەیاند، پشتگیرى له‌ به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ن و هیچ خاڵێكى وا تێبینى نه‌كراوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى راگه‌یێندراوى ئاسایش بێت.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەکەی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە: “دوابەدوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم، دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشمان كرد و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ڵ له‌سه‌ر دۆسییه‌كە كرا هۆكاره‌كانى گرتن و گیانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتىیەکە بۆ لیژنه‌ ڕوونكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوكارى ته‌واوكرا بۆ لیژنه‌کە بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى خۆى بكات به‌ شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى”.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌ و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ و  سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنته‌كان بۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌ خڕایەڕوو.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لیژنه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش و به‌ندیخانه‌، شوێنى گیان له‌ده‌ست دانى ناوبراویشی به‌سه‌رکردەوە و وه‌ڵامى پێویستى ئه‌ندامانى لیژنه‌ درایه‌وه‌.

،

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو: “سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكى دادى له‌ هه‌ولێر كرا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ و ئاگادار كراین كه‌ ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كۆیه‌ و سلێمانیش كراوه‌، به‌رێز عوسمان سێده‌رى سه‌ردانى كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى ماڵى ناوبڕاو كرا و وته‌ى كه‌س و كارى وه‌رگیراوه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ و شێوازى گرتنه‌كه‌ى و ئه‌و كه‌ل و په‌ل و ماددانه‌ى كه‌ پێى گیراوه‌.

،

لیژنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: “دوای سەرجەم ئەو بەدواداچوونانە، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامی  كۆتایى دادگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى، پشتگیرى له‌ به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خالێكى وا تێبینى نه‌كراوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى ڕاگه‌یێندراوى ئاسایش بێت، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ لیژنه‌ چاودێرى كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى كۆتایى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی له‌ رێگه‌ى دام و ده‌زگاى په‌یوه‌ندیدار(دادگا، پزیشکی داد) یه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان و راى گشتى بخرێته‌ روو”.

،

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو، 16ی کانونی دووەمی 2020، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هاوڵاتی (مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا) بە تۆمەتی خاوەندارێتیکردنی نزیکەى 60 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستگیرکراوە و دواتر لە زینداندا خۆی کوشتووە”، دواتر دۆسییەکە کاردانەوەی دروستکرد و یەکێتی نیشتیمانی گومانی خۆی لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل