fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی کوردستان مەرجەکانی کاندیدى پۆستی سەرۆکى هەرێمی ئاشکراکرد

11:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کردەوە و ماوەی سێ ڕؤژ مۆڵەت دەدرێتە لایەنەکان سی ڤی کانیدیدەکانیان بنێرن و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ئەو مەرجانەى کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی ئایاری 2019، پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کاندیدى پۆستی سەرۆکى هەرێمی دەبێت،

یەکەم: تەمەنی لە کاتی هەڵبژاردندا لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.

دووەم: هاوڵاتیی و نیشتەجیی کوردستان-عێراق بێت

سێیەم: لە هەموو مافە مەدەنی و سیاسییەکان بەهرەمەند بێت.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ خۆپاڵاوتن و پاش سێ ڕۆژەکە دوو ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بۆ تانەدان لەو ناوانەی قبوڵکراون یاخود ڕەتکراونەتەوە لە ڕێگەی دادگای تەمیز و پاش ئەو پێنج ڕۆژە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.

سەبارەت بەوەی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا دەکرێت یاخود نا، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا کات و بەرنامەی کار بۆ دانیشتنی پەرلەمان دانەنراوە و هەر گۆڕانکارییەک بکرێت پێویستە سەرەتا بەرنامەی کاری بۆ دابدرێت و تائێستا هیچ شتێک لەو بارەیەوە نەوتراوە.

مونا قەهوەچی ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە دەنگی پێدراوە و پەسەندکراوە لەلایەن 89 پەرلەمانتار و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بە دەنگدانی ئاشکرا دەبێت.

 

 

.

نوێدەکرێتەوە..

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل