fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی کوردستان بۆ نەسروڵا: زیادەڕه‌وی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین

17:50 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای دایەوە و ڕایگەیاند، “سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردووەته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ڕه‌مزی خۆڕاگرى و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن.”

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەوە هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌ به‌ خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاند و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و مه‌یدانی له‌ برى هه‌موو جیهان ڕوبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌ و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد.”

.

دەشڵێت، “به‌داخه‌وه‌ بەرپرسانی حیزبەکەی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا‌ به‌شێك بووە له‌و هێرشه‌ ناڕه‌واو ناده‌ستوورییه‌ی كه‌ له ‌ساڵی 2017 كرایه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕه‌ویش له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل