Shadow Shadow

ئیدارەی گەرمیان: خوێندنەوەی وتارەكە بە پەرلەمانتارێكی داواكراو لەدادگا سپێردرابوو

پەرلەمانی كوردستان: لەپرۆتۆكۆڵی یادی ئەنفال لەگەرمیان وتاری پەرلەمان لادرا

08:45 چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2019
article image

ناس كورد-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی دەخاتە ڕوو لەبارەی لابردنی وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمان لە پڕۆتۆكۆڵی مەراسیمی یادكردنەوەی ئەنفال لە گەرمیان و ئیدارەی گەرمیانیش لەروونكردنەوەیەكدا وەڵامیان دەداتەوە.

.

لەروونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستاندا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە “سەرۆكایەتی پەرلەمان شاندێكی گەورەی پەرلەمانی ڕاسپارد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كە بەشداری مەراسیمی یادی ئەنفال لەگەرمیان بكەن و لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەش بكات، تا گەیشتنی وەفدەكەو نیو كاتژمێر پێش دەستپێكردنی مەڕاسیمەكە، وتاری پەرلەمان لە پروتوكۆلی یادەكە هەبوو، بەڵام دواتر لادرا”.

.

بەگوێرەی روونكردنەوەكە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەو كارە بە بێڕێزی بەرامبەر بە گەورەترین دەسەڵاتی یاسادانان و نوێنەری شەرعی خەڵكی كوردستان دەزانین و ئیدانەی دەكەین.

.

سەرۆكایەتییەكە ئاماژە بەوە دەكات كە لە دوو رۆژی رابردوو چاوەڕوان بوون ئیدارەی گەرمیان بەفەرمی داوای لێبووردن لەپەرلەمانی كوردستان بكات.

.

هاوكات ئیدارەی گەرمیان و لیژنەی یادكردنەوەی مەراسیمی یادی ئەنفال لە گەرمیان روونكردنەوەیەكی لەبارەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن كە وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دراوە بە پەرلەمانتارێكی داواكراو كە بیخوێنێتەوە و ئەوەش كێشەكەی دروست كردبوو.

.

لەروونكردنەوەكەی لیژنەی باڵای یادكردنەوەی مەراسیمی ئەنفال لە گەرمیان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، لەكاتی مەراسیمەكەدا خوێندنەوەی وتاری جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە پەرلەمانتارێكی داواكراو لەدادگا سپێردراوە و ئەمەش بە هەنگاوێكی مەترسیدار لە روونكردنەوەكەدا باس كراوە.

.

روونیشكراوەتەوە “كەسوكاری ئەو خۆپیشاندەرە شەهیدەی كە ئەو پەرلەمانتارە تۆمەتباری راستەوخۆیە بە كوشتنی لەخۆپیشاندانەكەی 2015 ی كەلاردا و یاداشتی دەسگیركردنی هەیە لەسەری كە ئەمەیان بیستبوو هاتبوونە پشت سەكۆ و سەر ستەیجی مەراسیمەكە و سەرەڕای هەموو هەوڵەكانی هێوركردنەوەیان لەلایەن ڕێكخەرانی مەراسیمەكەوە، بەڵام تێكڕا تەئكیدیان دەكردەوە كە بەهیچ جۆرێك ئەو شوێنە جێناهێڵن وئەو سوكایەتیە قبوڵ ناكەن و ڕێگە نادەن تۆمەتبار بە كوشتنی كوڕەكەیان بەناوی گەورەترین دامەزراوەی شەرعی هەرێمەوە سوكایەتی بە خوێنی كوڕە شەهیدەكەیان بكات”.

.
ئیدارەی گەرمیان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەپرسێت “حیكمەتی دانانی ئەو پەرلەمانتارە بۆ خوێندنەوەی وتار لەم مەراسیمەدا ونانەوەی ئەم ئاژاوەیە چیە وخزمەتی كێ‌ دەكات و ئەگەر ڕێگەی خوێندنەوەی وتارەكە بەو پەرلەمانتارە داواكراوە بدرایە كێ‌ تەحەمولی ئاكامەكانی ئەو كاردانەوانەی دەكرد كە لەو هەنگاوە دەكەوتنەوە، لەكاتێكدا زیاتر لە 20 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنە جیاجیاكان و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید وزیندانیانی سیاسی كە پاشتر وتارەكەی خوێندەوە لەوێ‌ بوون”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل