fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی دەکات..فەرماندە ئەمنییەکان بانگهێشتکراون

10:43 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و تیایدا لێکۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران بکات، بەتایبەت ڕووداوەکانی شەوی هەینی ڕابردوو لە بەغدا.

.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت و تیایدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر دەکرێت.

.

حەسەن کەعبی داواشیکردووە، سەرجەم فەرماندە سەربازییەکانی بەغدا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن و ڕونکردنەوەی خۆیان لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە بدەن.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی ھەینی رابردوو لە گۆڕەپانی خەللانی و نزیك پردی سنەک کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدار، ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو چەکدارانە زیاتر لە 25 خۆپیشاندەر كوژران و نزیکەی 130 خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل