fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق هەوڵی خستنەوەکارى یاسای “بەسەربازکردنى زۆرەملێ” دەدات

09:54 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق بەنیازە یاسای بەسەربازکردنى زۆرەملێ لە ئایندەدا کارا بکاتەوە، جەختیش دەکاتەوە یاساکە تەنها بۆ بەکارهێنانی گەنجان نییە لە کەرتی سەربازیدا، بەڵکو هەوڵدەدرێت سود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە کەرتەکانی دیکە وەک خزمەتگوزاری و بەهاناوەچوون.

.

عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لەسەر کاراکردنەوەی  یاسای بەسەربازکردن، بەڵام مەرجى هەیە، بێ ئەوەى مەرجەکان ئاشکرا بکات.

.

پرۆژەیاساکە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانەوە پێشنیازکراوە، بۆ ئەنجومەنی وەزیران، چاوەڕێش دەکرێت ئەنجومەتی وەزیران لە داهاتوودا پرۆژەیاساکە ئاڕاستەی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی وتووێژی لەسەر بکرێت.

.

لەبارەى یاساکەوە ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق ڕونیکردووەتەوە، یاساکە زۆرجیاواز دەبێت لە یاساکەی سەردەمی حکومەتی بەعس، مەرجی تەمەنی تێدا دیاری دەکرێت، هەروەها دەتواندرێت لەبەری خزمەتکردنی سەربازی بڕە پارەیەک بدرێت بە حکومەت، ئەمەش بۆ خۆی داهاتێکی دارایی باش بۆ حکومەت دابین دەکات.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل