fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانى دوو کۆمپانیاى هەرێمى کوردستان دەکات

15:46 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لەسەر داوای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەکانی کۆمپانیاکانی کار و قەیوان، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، گومانیان لە کار و گرێبەستەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە هەیە.

,

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سەرۆکایەتیی پەرلەمانی داوایکردووە لیژنەیەک پێکبهێندرێت و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان بکرێت”.

,

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: “هۆکاری لێکۆڵینەوەکە ئەوەیە کە گومان لە کار و گرێبەستەکانی ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت، بەتایبەتی لەڕوى بەهەدەردانی سوتەمەنی، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانیش ئەگەر ڕاستییەکان بسەلمێندرێت، ئەوا زۆرێک لەو پڕۆژە و گرێبەستانەیان لێوەردەگیرێتەوە”.

,

سەبارەت بەوەى کەی دەست بە لێکۆڵینەوەکان دەکەن؟، غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو لەئێستادا دەستبەکار بوونایە، بەڵام بەهۆی هەندێک کاری دیکەوە دواکەوتون و بەم نزیکانە دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و دواتر ئەنجامەکانیش ئاشکرادەکەن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل