fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکەی عەبدولمەهدی تاووتوێ دەکات

13:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانى عێراق بۆ تاووتوێکردنى نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکە و بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى دانیشتنێک بەڕێوەببات.

,

پاش ئەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بۆ تاووتوێکردنى ئەو نامەیە دابنیشێت.

,

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، تەوەرێکى ترى دانیشتنەکەى ئەمڕۆ ئەو ئەنجومەنە، پرسی بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و زۆرى ژمارەى قوربانییانە.

,

هەرچەندە عەبدولمەهدی بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەى داوە، بەڵام تائێستا گۆرەپانی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد چەند پارێزگایەکى ترى خواروى عێراق پڕن لە خۆپیشاندەر.

,

بەشێکى زۆرى لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پەرلەمانى عێراق، وەک هاوپەیمانی سائیرون، فەتح، نەسر و دەوڵەتی یاسا ئاماژەیان بەوەکردووە، “پێویستە پەرلەمانی عێراق پەلە بکات لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکوەزیران”، بەڵام نازاندرێت ئەمڕۆ پرسەکە لە ئەنجومەنى نوێنەران چۆن بەڕێوە دەچێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل