Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق: دەبێ حکومەت لەسەر بۆردوومانەکەی تورکیا هەڵوێستی هەبێت

23:32 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕێی حکومەتی عێراق دەکەن تا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێی قەندیل دەرببڕێتن کە لە ئاکامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

.

زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکەی ڕێگای کورتەک لە قەندیل تێپەڕبووە، کە بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە چوار ئەندامی خێزانێک شەهید بوون، بەڵام هێشتا نە بەغدا و نە هەرێم بە فەرمى هەڵوێستیان نەبووە لەوبارەیەوە.

.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دەبوو پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو ڕووداوە هەڵوێستی هەبوایە، بەڵام تائێستا نەیبووە”.

.

جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، ئاماژەى داواشى کرد، دەبێ حکومەتی عێراق هاوڵاتییانی خۆی بپارێزێت و سەروەری عێراق پارێزراو بێت، بە پێویستیشی زانی، تورکیا ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت و ئەو هۆکارانەش نەمێنن کە بوونەتە ڕێخۆشکەر بۆ بەردەوامیدان بە بۆردوومانەکانى تورکیا.

.

“دەبێ لێپێچینەوە لەو ڕووداوە بکرێ، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ناوچەکەوە، هەندێکجار لەو بابەتانەدا هەڵوێست وەرناگیرێت”، بەشیر حەداد واى وت.

.

بێدەنگی عێراق لەبەرامبەر بۆردووکانەکانى تورکیا لەکاتێکدایە، ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2016 پەرلەمانی عێراق لە بڕیارێکدا داوای لە حکومەت کرد، ڕێگە نەدات چیتر تورکیا ئەنجامدانی چالاکی سوپای وڵاتەکەی لە ناوەوەى سنورى خاکى عێراق ئەنجامبدات.

.

ڕۆژێک دوای بڕیارەکە، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە، هیشام عەلی ئەکبەر، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بانگ کرا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە.

.

لەلایەکی ترەوە، هێشتا حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەرنەبڕیوە، لەکاتێکدا ڕۆژی 13ی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم، بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی ئەبهای سعودیەی کرد کە تیایدا 27 كەس برینداربوون.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل