Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق ترلیۆن و نیوێک بۆ کێشەی نیشتەجێبوون دەخاتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەوە

11:31 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون ترلیۆن و نیوێک دینار دەخاتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووەوە.

.

محەمەد زێنی، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا لیژنەکەیان، سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانزمێکە  بۆ گۆاستنەوەی زەوی و زاری دەوڵەت لە پارێزگاکانی عێراق، ئەمیندارێتی  شاری بەغدا و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی درووستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران.

.

محەمەد زێنی ڕایگەیاند: “لە بودجەی ساڵی 2020،  500 ملیار دینار تەرخاندەکەن بۆ پێدانی قەرزی خانووبەرە بۆ هاوڵاتیا ن، یەک ترلیۆن دیناریش بۆ بانکی خانووبەرەی عێراق تەرخاندەکرێت بە مەبەستی ئاسانکردنی کاری  وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرە. ”

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانی عێراق چەند پرۆژەیەکی ئامادە کردووە  بۆ چارەسەر کردنی خانووە زیادڕەوکانی لە هەموو عێراقدا، بە نیازیشە سەندوقێکی  نیشتیمانی تایبەت  بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسە دابمەزرێنێ.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل