fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانى کوردستان پێشنیازى یاساى رێگرى لە بەقاچاخ بردنی نەوت تاوتوێ دەکات

10:11 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، لەناویاندا تاوتوێکردنى پێشنیازى یاساى بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوت.

.

پێشنیازى یاساکە ساڵى 2008 لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە پەسەندکراوە و لەسەر داواى ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمانى کوردستان خراوەتە بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی کاراکردنى لە هەرێم.

.

گوڵیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە تایبەتە بە رێگریکردن و سزادانى ئەو کەسانەى بەقاچ نەوت دەفرۆشن بەتایبەتی لەڕێگەی تانکەر و کونکردنی بۆرییەوە”.

.

پێشنیازى یاساکە لە نۆ ماددە پێکهاتووە و بەپێی یەکێک لە ماددەکانى، ئەوانەى لەسەر ئەو تۆمەتە دەستگیردەکرێن، رەوانەى دادگاى گومرگى هەرێم دەکرێن و لە قۆناغەکانى لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنیاندا ئازاد ناکرێن تا ئەوکاتەى بڕیارى کۆتایی لەسەر دۆسیەکەیان دەردەکرێت.

.

گوڵیزار ڕەشید وتیشی، بەگوێرەی پێشنیازە یاساکە، ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات کەسێک بێت یاخود کۆمپانیایەک بێت سزا دەدرێت و سەرجەم ئەو کەسانەشی هاوکارییان کردووە سزادەدرێن و سەرجەم کەرەسەتەکانیشیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازە یاساکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە مۆڵەتی کارکردنیان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە.

پەرلەمانى کوردستان پێشنیازى یاساى رێگرى لە بەقاچاخ بردنی نەوت تاوتوێ دەکات

پەرلەمانى کوردستان پێشنیازى یاساى رێگرى لە بەقاچاخ بردنی نەوت تاوتوێ دەکات

پەرلەمانى کوردستان پێشنیازى یاساى رێگرى لە بەقاچاخ بردنی نەوت تاوتوێ دەکات

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل