Shadow Shadow

پەرلەمانى کوردستان سەرۆکێکى نوێ بۆ خۆى هەڵدەبژێرێت

09:04 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەش چەند پەرلەمانتارێکی نوێ دەستبەکاردەبن و چۆنیەتی میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانیش دیاریدەکرێت.

.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 14ی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، كارنامه‌ی دانیشتنی ئەمڕۆ له‌ سێ بڕگه‌ پێكهاتووه‌، یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌ به‌ سوێندخواردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نوێیانه‌ی لە شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ دەستبەکار دەبن کە بوونە بە وەزیر، ئەوانیش هەریەک لە شیرین یونس لە فراکسیۆنی یەکێتی شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەگرێتەوە و لەنجە ئیبراهیم لە فراکسیۆنی پارتی شوێنی ڤالا فه‌رید دەگرێتەوە، هەروەها هیمداد سەباح لە بەرەی تورکمانی شوێنی ئایدن مەعروف دەگرێتەوە، هاوکات باپیر کامەلا لە لیستی سەردەم شوێنی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود دەگرێتەوە.

.

بڕگەی دووەمی دانیشتەنەکەش، تایبه‌ته‌ به‌ میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، کە ڕێواز فایەق لە پشکی یەکێتی کاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

.

هاوکات، بڕگەی سێیەمش تایبەتە بە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.

.

دوێنێ 10ی تەموز په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی دا.

.

له‌ ده‌ستپێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڤالا فه‌رید، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌، بڕیاره‌ ئەمڕۆش سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش رێواز فایه‌قی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل