fbpx
Shadow Shadow

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى پڕۆژه‌کە كۆتایی هات

پەرلەمانى کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەى چاکسازیی دەدات

08:38 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆتایی هێنا بە ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى چاکسازیی لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە و بڕیاریدا ڕۆژى پێنجشەممە پڕۆژەکە بخاتە دەنگدانەوە.

.

بەپێی ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان، لەکۆبوونەوەکەدا‌ ماده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بواری خانه‌نشینی و له‌ چوار برگه‌ پێكهاتبوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه‌‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بواری خانه‌نشینی و له‌ چوار برگه‌ پێكهاتبوو، تێیدا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكردنی پله‌ باڵاكانی داموده‌زگاكانی هه‌رێم دارێژراوه‌، زۆرترین تێبینی و پێشنیازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌سه‌ر خرایه‌روو.

.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و مادده‌یه‌دا، شەڕ و گرژى له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار روویداو ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵپه‌سێردرێت و دواتر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ ده‌ستپێكرده‌وه‌و لەلایەن ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەرخستنی راستی رووداوەکە پێکبهێندرێت.

.

مادده‌ی هه‌شته‌می پرۆژه‌ یاساكه‌ش تایبه‌تبوو به‌خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران و له‌دوو برگه‌دا رێككاره‌كانی خانه‌نشینكردنیان روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه‌‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.

.

مادده‌كانی نۆیه‌م تا دوانزده‌یه‌می پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌به‌شی حه‌وته‌می تایبه‌ت به‌ بواری خانه‌نشینی بریتیبوون له‌رێككاره‌كانی گه‌راندنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینكراو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی به‌پله‌ی وه‌زیر تا پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ چه‌ند چینێك و رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنی داموده‌زگاو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ جیاجیاكانی خانه‌نشینی كه‌ له‌هه‌رێم هه‌ن له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی چه‌ند چینێك له‌چوارچێوه‌ی رێككاره‌ یاساییه‌كان. هه‌ر مادده‌یه‌ك به‌جیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه‌‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.

.

دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد سه‌ر له‌به‌یانی سێشه‌ممه‌ 15.01.2020 به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆببنه‌وه‌ بۆ دارشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیازو سرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و برگه‌كانی پرۆژه‌كه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانی.

.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند، کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 17.01.2020 دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل