fbpx
Shadow Shadow

بەرەنگاربوونەوەى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و بە هەمیشەییکردنى فەرمانبەرانى گرێبەست لەخۆدەگرێت

پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم دەکات بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک

19:01 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ڕۆژى چوارشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکرێت، گرنگترینیان پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وتە لەگەڵ چەند خاڵێکى تر کە لە کارنامەى دانیشتنەکەدا ئاماژەى پێکراوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانى کوردستان کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى چوارشەممە 13ى تشرینى دووەمى 2019ى خستوەتەڕو، تیایدا هاتوە: “به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/11/13 دەستپێبکات”.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بەرنامەى کارى دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1- پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2- پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3- پێشنیازه‌یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4- پێشنیازه‌بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان).
,

دووه‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی (4) لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (28، 29، 34) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

,
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1- بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (جوان یونس رۆژبه‌یانی) په‌یوه‌ست به‌ دووباره‌ ته‌عریبكردن و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق.
2- بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (كاروان عبدالرحمن عبدالله) په‌یوه‌ست به‌ پرسی چۆنیه‌تیی شه‌فافكردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

,پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم دەکات بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم دەکات بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل