fbpx
Shadow Shadow

ئەگەر هەیە عەبدولمەهدى بچێتە پەرلەمان “ڕەنگە هەموو شتێک ئاشکرابکات”

11:27 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر داواکارى خۆپیشاندەران و یاساى هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت باس لە ئەگەرى ئامادەبوونى عادل عەبدولمەهدى دەکرێت، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.

.

ئەحمەد سەفار ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی داواکارییەکانى خۆپیشاندەران دەکرێت، وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەشداردەبین تێیدا”.

.

لەبارەى ئەگەرى ئامادەبوونى عەبدولمەهدییەوە، ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەکرد، باس لەو پرسە دەکرێت، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، ئەگەر هەیە ئامادەبێت و ئەگەریش هەیە ئامادە نەبێت.

.

ڕۆژى 29ى مانگى ڕابردوو، پەرلەمانى عێراق دەنگیدا لەسەر بانگهێشتکردنى عادل عەبدولمەهدى بۆ پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنى داواکاریی خۆپیشاندەران، بەڵام هێشتا نەچووەتە پەرلەمان.

.

ئەحمەد سەفار وتى “عەبدولمەهدى مەرجى هەیە بۆ ئامادەبوونى لە پەرلەمان، بەشێوەیەک کۆبوونەوەکە ڕاستەوخۆ پەخشبکرێت، ئەوەش قورسە لایەنەکان پێی ڕازى بن، چونکە ئەگەر هەیە عەبدولمەهدى هەموو شتێک لەبارەى گەندەڵى و دۆخى ئێستاوە ئاشکرابکات”.

.

وتیشى “ئێستا دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى کە داوایەکى خۆپیشاندەرانە لەدەست خۆى نەماوە، کەوتووەتە دەست بەشێک لە کوتلەکان و هەندێ لایەنى دەرەکییەوە”.

.

لەدواى سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکانەوە، عادل عەبدولمەهدى چەند بڕیارێکى چاکسازى دەرکردووەو دەیەوێت بەجێبەجێکردنیان خۆپیشاندەرانى توڕە ئارام بکاتەوە، بەڵام بڕیارەکان خۆپیشاندەرانیان ڕازینەکردووە.

.

هەفتەى ڕابردوو عادل عەبدولمەهدى لەوتەیەکدا ڕایگەیاندبوو، حکومەتەکەى ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە ئەگەر لە بەرژەوەندى وڵاتدا بێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل