fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى نائاسایی لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەنجام دەدات

08:47 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى نائاسایی ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران.

.

سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەرلەمان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى بەپەلە و نائاسایی ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران و بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزیران و چاکسازییەکان.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

.

دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل