Shadow Shadow

پەرلەمانى عێراق پێداچوونەوە بە بەشە بودجەى هەرێمدا دەکات؟

12:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی عیراقی ئاشکرای کردووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وەرزی یاسادانانی نوێدا لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ پێداچوونەوە بە بەشە بودجەی هەرێم، پەرلەمانتارێکى کوردیش رەتى دەکاتەوە داوایەکى لەو شێوە هەبێت.

,
عەلا روبەیعی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە  فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: “ئەو بابەتانەى لە داهاتوودا پەرلەمانی عیراق لە دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێیدا دەستیان بۆ دەبات، پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتە بە پێداچوونەوە بە هەندێک یاسای لەکارخراوى پەیوەست بە کێشە هەڵپەسراوەکانى نێوان هەولێر و بەغداد”.

,
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە: “دیارترینى ئەو یاسایانە ئەوانەن کە پەیوەندییان بە نەوت و گاز و بەشە بودجەی هەرێم و مادەى 140ى دەستور هەیە، بەتایبەت بەشە بودجەی هەرێم لە ساڵی داهاتودا”.

,

لەبەرامبەریشدا شیروان میرزا، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی وت: “لەناو پەرلەمانی عیراقەوە داوای چەند پەرلەمانتارێک هەیە بۆ بانگهێشتکردنی فوئاد حسین، وەزیری دارایی عیراق لەبارەى بەشە بودجەی هەرێم، بەڵام هیچ داوایەکى فەرمى نییە بۆ پێداچوونەوەى بەشەبودجەى هەرێم”.

,

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشى ڕاگەیاند: “بابەتى پێداچوونەوە بە بەشەبودجە هەرێم و بڕینی مووچەی فەرمانبەران، ئەوەی هەیە تەنها قسەی میدیاکانە و لەڕاستیدا هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان نەکراوە، ناشزاندرێت بەتەواوەتی کەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێداکاتەوە؟، هەروەها هیچ کارنامەیەکی دانیشتنەکانیش دیارینەکراوە”.

,

ئەوەى پەیوەستە بە بودجەى ساڵى 2019ى عێراقەوە، کۆدەنگییەک هەیە کە بەو شێوەى ئێستا بەردەوام بێت، بەڵام وەک چاوەڕوان دەرکرێت، پێدەچێت ڕێککەوتنێکى نوێ لەنێوان هەولێر و بەغداد ببێتە بناغەى داڕشتنەوەى بودجەى 2020ى عێراق و دیارى کردنى بەشە بودجەى هەرێم.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل