fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانى عێراق وادەى دەنگدانى لەسەر هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئاشکراکرد

08:58 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانى عێراق داواى لە لیژنەى یاسایی کرد بەردەوام بێت لەکارەکانى بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژە یاساکانى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن تا دەنگى لەسەر بدرێت.

.

سەرۆکایەتى پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “ڕۆژى یەکشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى پارێزگاى زیقار”.

.

هەروەها داواى لە لیژنەى یاسایی کردووە تێبینییەکانى خۆى لەسەر پڕۆژە یاساکانى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئامادە بکات.

.

سەرۆکایەتى پەرلەمان باسى لەوەکردووە، هەفتەى داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکانى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن دەدرێت.

.

پڕۆژە یاساى هەموارى هەڵبژاردنەکان کە یەکەمجار لەلایەن سەرۆکایەتى کۆمارەوە ئامادەکرا و دواتر ئەنجومەنى وەزیران زۆربەى بڕگەکانى گۆڕى، مشتومڕى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

.

بەشێک لە فراکسیۆنەکان لەگەڵ پەسەندکردنیدا نین و بڕیارە فراکسیۆنە کوردییەکانیش بۆ دروستکردنى کۆدەنگى لەبارەى هەموارەکەوە کۆبنەوە، پێش ئەوەى پەرلەمان بیخاتە دەنگدانەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل