fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک: قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی زۆر بە ھێنانی دەرمانەوە هەیە

18:17 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان، لیژنەیەکی لاوەکی بۆ ڕێکخستنەوەی کاری دەرمان لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات کە بەوتەی ئەندامێکی لیژنەکە، قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی زۆر بە شێوازی ھێنانی دەرمان و دانانی نرخەوە دیارە.

.

شایان عەسکەری، بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەمەبەستی لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون و بەدواداچوون له‌سه‌ر پرسەکانی تایبەت بە دەرمان لە ھەرێمی کوردستان، لیژنەکەیان لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە کۆمپانیاکانی دەرمان و کەلوپەلی دەرمان لە ھەولێر کۆبوونەتەوە و لیژنەیەکی لاوەکیشیان پێکهێناوە تا بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەو پرسە بکات.

.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا داوایان له‌ کۆمپانیاکان کردووە ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی ھێنانی دەرمان و نرخی دەرمان و چۆنیه‌تیی کۆگاکردن و ھەڵگرتنی دەرمان بدەن.

.

شایان عەسکەری ئامادە نەبوو ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بدات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی بە مامەڵەی دەرمانەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان و کاردەکەن بۆ ڕێکخستەوە و چاودێریکردنی ئەو پرسە لەم خولەدا.

.

بڕیارە لیژنەکەی پەرلەمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دھۆک و سلێمانیشدا کۆببنەوە و دواتر بیکەنە ڕاسپاردەیەک و گەڵاڵەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیداری بکەن، تا بتوانرێت کەرتی تەندروستی بەگشتی و بواری دەرمان بەتایبەتی باشتر بکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل