Shadow Shadow

"هەندێک پێوەر لەبرى ئاو هەوا دەخوێننەوە"

پەرلەمانتارێک قازانجی کۆمپانیاکانی پێوەرى ئاوی ماڵان ئاشکرا دەکات

10:21 پێنج شه‌ممه‌ 27 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، کۆمپانیاکانی هێنانی پێوەرى ئاوی ماڵان لە هەرێم، 16 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە، هەروەها بە گوێرەى وتەکانى ئەو پەرلەمانتارە “فێڵ” لە هاوڵاتیان کراوە.

.

دابان محەمەد، ئەندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى و کاروباری پەرلەمان لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کردووە: “ئەو دوو کۆمپانیاییەی کە بەرپرسن لە هێنانی پێوەری ئاوی ماڵان، زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر ماوەى تەندەرەکانیاندا تێپەڕ بووە، بەڵام تائێستا پێوەرى ئاو دەفرۆشن، کەچى بەس بە زارەکى لە لیستى ڕەشدان”.

.

ئەو پەرلەمانتارە لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە: “یەکێک لەو دوو کۆمپانیایەی پێوەرەکانی داناوە، کەسى پلە یەکى بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى شارەوانی لەپشتە و نرخی هەر پێوەرێکیش کە لەدەرەوە کڕیویانە، لەنێوان 18 بۆ 20 دۆلار بووە، بەڵام بە 40 دۆلار لەسەر هاوڵاتییانیان حساب کردووە، بەوەش تائێستا 16 ملیۆن دۆلاریان قازانج کردووە”.

.

“پێوەرەکانى ئاو پێش دانانیان تاقى نەکراونەتەوە، پێوەرە چینییەکانیش هەوا دەخوێننەوە، بە گشتى نزیکەى 60%ى پێوەرەکان کێشەیان تێدایە، لە کاتێکدا هێنانى پێوەرى چینى لە گرێبەستەکانیاندا نەبووە بەڵام 55 هەزار پێوەر هاوردەکراوە”، دابان محەمەد واى وت.

.

ئاشکراشیکرد، بەرپرسانی حیزبی دەستوەردانیان لە بابەتی ساغکردنەوەوی ئەو پێوەرانە کردووە و تەنانەت پێدانى “بەرتیل” هەبووە.

.

ڕوونکردنەوەکەی ئەو پەرلەمانتارە، لەدوای شەپۆلێکی زۆری ڕەخنەی هاوڵاتییان دێت لەبارەی خراپی پێوەرەکانی ئاو و خوێندنەوەی هەڵە و داواکردنى پارەیەکى زۆر.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل