fbpx
Shadow Shadow

"ڕێگاکە لە ئێران دابخەن"

پەرلەمانتارێک: سێ ناو دراون بە قاسم سلێمانی بۆ شوێنەکەى عەبدولمەهدی

16:47 دوو شه‌ممه‌ 02 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی عێراقی دەڵێت، ئەوانەى “کۆنتڕۆڵی عێراقیان” کردووە سێ ناویان داوە بە قاسم سلێمانی، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران تاوەکو یەکێکیان بە سەرۆکوەزیرانی نوێ هەڵبژێرێت و بیخاتە شوێنەکەى عەبدولمەهدی.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی کانونی یەکەمی 2019، فائیق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکیدا دەڵێت، “ئەى ڕاپەڕیوەکان، من ئامۆژگاری تەواوم پێدان.”

.

دەشڵێت، “ئەمڕۆ ئەوانەى کۆنتڕۆڵی عێراق دەکەن کۆبوونەتەوە و ناوی سێ بەربژێریان داوە بە قاسم سلێمانی، ئەو یەکێکیان هەڵدەبژێرێت و دەینێرێت بۆ سەرۆککۆمار و دواتر پەرلەمانی دەنگی لەسەر دەدات، پاشان ڕاپەڕینەکە پێچەوانە دەبێتەوە.”

.

داوای لە خۆپیشاندەرانیش کردووە کە “بەربژێری خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران پێشکەش بکەن و ڕێگاکە لە ئێران دابخەن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل