Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک داوا دەکات وێنەی سەدام لە پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران هەڵبواسرێت

21:10 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

په‌رله‌مانتارێكى عێراق داوا ده‌كات وێنه‌یه‌كى كه‌له‌پچه‌كراوى سه‌دام حسێن له‌ په‌رله‌مان و ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق هه‌ڵبواسرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ په‌ند و عیبره‌ت بۆ به‌رپرسانى عێراق.

 

كازم سەیادی، په‌رله‌مانتارى عێراق كه‌ خه‌ڵكى شارى واسته‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى له‌ فه‌یسبوك پۆستێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێێدا پێشنیازى كردووه‌، وێنه‌یه‌كى سه‌دام حسێن، سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى عێراق كه‌ كه‌له‌پچه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تى له‌ هۆڵى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵبواسرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ په‌ند و عیبره‌ت بۆ به‌رپرسانى وڵات كه‌ ده‌سه‌ڵات و سته‌مكارى و دزیكردن بۆ كه‌س ناچێته‌ سه‌ر و به‌رده‌وامیش نابێت.”

 

سه‌یادى نوسیویەتی، “له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى عێراقدا گفتوگۆ دەکەم.”

سه‌دام حسێن ساڵى 1979 ده‌سه‌ڵاتى لە عێراق گرته‌ ده‌ست، ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌هێزى سه‌ربازى ڕوخێنرا، هه‌مان ساڵ له‌نزیك شارى تكرێت ده‌ستگیركرا و ساڵى 2004 دادگایكردنى ده‌ستی پێكرد و ساڵى 2006یش بە تاوانی ئه‌نجامدانیى کۆمەڵکوژی گوندى دوجه‌یله‌وه‌ سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.

 

پەرلەمانتارێک داوا دەکات وێنەی سەدام لە پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران هەڵبواسرێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل