fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک داوای پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەران دەکات

16:38 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی کردووە تاوەکو بەزووترین کات پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەبڕیاری فەرمانبەرانی گرێبەست بکات و دواتر دەنگ بە پڕۆژەکە بدات.

.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نوسراوەکەى ئاڕاستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کردووە و  داوای کردووە بە گوێرەی “بڕگەی یەکەمی مادەی 84 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پێویست بوو لە ماوەی 21 ڕۆژدا لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژەبڕیارەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات، بەڵام چەندین ڕۆژ بەسەر ئەو ماوەیەدا تێپەڕیوە و تائێستا ڕاپۆرتەکە ئامادەنەکراوە، کە ئەوەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە”.

پەرلەمانتارێک داوای پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەران دەکات

 

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ داوای لە لیژنەی یاسایی کردووە، کۆبوونەوەی لیژنەکە ڕێکخەن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

.

کاوە عەبدولقادر ڕونیشیکردووەتەوە، ناکرێت لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان پێشێلی یاسا بکات.

.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 29 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێم هەن و لە ئێستادا داوای دامەزراندن دەکەن.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل