Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک: بەستنى پێوەرى ئاو بڕیارێکى زۆرەملێ نییە

21:35 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، به‌ستنى پێوه‌رى ئاوی ماڵان، ناچاری نییە و هیچ یاسایەک نییە بۆ پابەندکردنی خەڵکی بۆ بەستنی ئەو پێوەرە بە زۆرەملێ.

.

دابان محەمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنە پەرلەمانییەی ئاشکرا کرد کە له‌سه‌ر پرسى پێوەرى ئاو ‌پێكهێندراو، دەڵێت: “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وه‌زیری شارەوانی و بریكارى وه‌زیر، نکۆڵی لە هیچ یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕى و زانیاریانه‌ نه‌كرا كه‌ له‌ ڕابردوودا لەسەر کێشە و کەموکوڕی پێوەرى ئاو خراوەتەوە ڕوو”.

.

ئەو پەرلەمانتارەى بزوتنەوەى گۆڕان جەخت لەوە دەکاتەوە، پرسى پێوه‌ره‌كانى ئاو له‌ وه‌زاره‌ت و كه‌یسى هه‌ر پێنج كۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، له‌ ڕابردوو و ئێستا و داهاتوشدا له‌ به‌رده‌ستیاندا کراوەیە و ده‌ستى لێ هه‌ڵناگرن.

.

“له‌ ئێستادا هاوڵاتییان ناچار ده‌كرێن به‌ به‌ستنى پێوه‌رى ئاو، ئه‌ویش به‌ بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى شورا، ڕاى گشتى و هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نى شورا ئه‌نجومه‌نێكى ڕاوێژكارییه ‌و بڕیاره‌كانى ئیلزامى نین”، دابان محەمەد واى وت.

.
ئاماژە بەوەشدەکات، هه‌زاران كه‌موكوڕى و كێشه‌ له‌ پێوه‌ر و پسوڵە‌ى پێوه‌رى ئاودا هه‌ن‌، به ‌جۆرێك زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س، سه‌رو پێنج ملیۆن دینار پاره‌ى ئاویان بۆ مانگێك بۆ هاتوه‌ته‌وه‌، سه‌دان كه‌سیش له‌ دوو ملیۆن زیاتر و ده‌یان هه‌زاریش یەک ملیۆن دینار به‌رەو ژور پارەی ئاوییان بۆ هاتوەتەوە.

.

پاش ئەوەى بڕیارى بەستنى پێوەرى ئاو لە سەرتاسەرى هەرێم کرا بە بڕیار، لە ئێستادا هاوڵاتییان ناڕازیین لەو پێوەرى ئاوە، باس لەوە دەکەن پارەى زۆریان بۆ هاتووەتەوە و ئەو پێوەرانەشى کە هەن لەبرى ئاو هەواش هەژمار دەکات.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل