Shadow Shadow

تا ئێستا چوار وەزارەت لە کابینەکەی عەبدولمەهدی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن

پەرلەمانتارێک: پارێزگاری کەرکوک و وەزیری دادی عێراق پەیوەستن بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە

22:36 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، پارێزگاری کەرکوک و پۆستی وەزیری داد پەیوەستن بە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمەەوە.

.

بەختیار شاوەیس،ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، :ئەو چوار وەزارەتەی تا ئێستا وەزیرەکانیان بۆ دانەنراوە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکانەوەیە و ئەوەش کاریگەری خراپی کردوەتە سەر کارەکانی حکومەت.

.

لەبارەی پۆستی وەزیری دادەوە وتی: “ئەو پۆستە پشکی کوردە و بەر یەکێتی نیشتیمانی دەکەوێت، پەیوەست کراوە بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا.”

.

بەختیار شاوەیس باسی لەوەکرد تائێستا هیچ کەسیک بە فەرمی بۆ پۆستی وەزیری داد کاندید نەکراوە و وتی: مانەوەی پۆستەکە بەو شێوەی ئێستا زیانی زۆری بەر هاوڵاتیان گشتی و کوردانی ناوچە دابڕێنراوەکانداوە، بەوپێیەی لە دەسەڵاتی وەزیردایە کە بڕیارە نایاساییەکانی دژ بەو ناوچانە هەڵبوەشێنێتەوە.

 

لە کابینەکەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، داد و پەروەردە تا ئێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە و بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان لە سەر کاندیدەکان پڕ نەکراونەتەوە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل