Shadow Shadow

"پارتی و هاوپەیمانەکانی زۆرینەن"

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەڵەبجە ڕادەستی پارتی کراوە و پێویستە ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێتەوە

18:28 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – شەهرام عەزیز

دوای چەند ساڵێک لە گفتووگۆ، ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: “یەکێتی پارێزگاکەی ڕادەستی پارتی کردووە و پێویستە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنەکە پێکبێت.”

.

سەرکۆ گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی کە هاوکات خەڵکی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی و پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە، بەهیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵکی هەڵەبجە نییە.

.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی پێیوایە، پارێزگاکە بەتەواوی ڕادەستی پارتی کراوە کە هێزی پێنجەمی پارێزگاکەیە، بۆیە  پێویستە بە هەڵبژاردن ئەو ئەنجومەنە دروست بکرێت و پۆستەکان دابەش بکرێن، ئەو دەڵێت: “هەوڵدەدەین ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێنەکرێت.”

.

سەرکۆ گەڵاڵی دەڵێت: “بە کام پێوەرێک یەکێتی لە کۆی 25 ئەندام ئەنجوومەن تەنھا شەش ئەندامی ھەیە، بەڵام پارتی و ھاوئاوازەکانی وەک گۆڕان و بزووتنەوە و سۆسیالیست  زۆرینەبن و زیاتر لە 12 ئەندامیان ھەیە لە ئەنجومەنەکە بێ ھەژمارکردنی چوار ئەندامی یەکگرتوو کە ھاوبەشی پارتییە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی شاری دھۆکدا.”

.

هاوکات سدیق هەورامی، بەرپرسی مەڵبەندی کۆمەڵ لە هەڵەبجە  دەربارەی ڕێککەوتنەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” بێگومان لە دابەشکردنی پۆستەکاندا ناحەقی کراوە و پێویستبوو بە گوێرەی دوایین هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕێککەوتنەکە بکرایە، چونکە حەقی ئێمە زۆر زیاتر دەبوو لەوەی ئێستا پێمان دراوە”.

.

ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ناڕازین لە ڕێککەوتنەکە، بەڵام بۆیە ناڕەزایەتییان دەرنەبڕیوە و ڕازیبوون، بۆ ئەوەی دواتر نەڵێن، کۆمەڵ ڕێککەوتنەکەی تێکدا و خەتابار بکرێن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، لە 25 کورسییەکەی پارێزگای هەڵەبجە، حەوت کورسی دراوە بە لیستی خزمەت کە پێکهاتوون لە کۆمەڵ و یەکگرتوو، هەروەها شەش کورسی دراوە بە یەکێتی، بزووتنەوەی گۆڕان پێنج کورسی، پارتی دیموکرات سێ کورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی دوو کورسی، سۆسیالست و کاکەییەکانیش هەر یەکە و کورسییەکیان بەرکەوتووە.

.

هەر بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، دوای گۆڕینی شارۆچکەی خورماڵ لە ناحیەوە بۆ قەزا، قایمقامی قەزاکە بە پارتی دەدرێت، تا ئەوکاتەش پۆستی بەڕێوەبەری شارۆچکەی بەمۆ بۆ پارتی دەبێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل