fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکاری دیاریکردنی رێکخەر بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی گۆڕان ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی گۆڕان: ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن تەنها 20 ڕۆژ شەرعیەتیان ماوە

19:15 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دەسەڵاتدان بە ڕێکخەری گشتی گۆڕان لەلایەن جڤاتی نیشتیمانی ئەو بزووتنەوەیەوە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانیان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و ئەندامێکی جڤاتی گشتیش دەڵێت: “جڤاتی نیشتیمانی نەیتوانیوە کاندیدەکان یەکلابکاتەوە بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە.”

.

ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2019، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی حزبەکەیان لەکابینەی نوێ کۆبوویەوە و تێیدا بڕیاردرا یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە بدرێتە دەست ڕێکخەری گشتی.

.

لەوبارەوە، هوشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت و ڕایگەیاند: ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن تەنیا 20 ڕۆژی دیکە شەرعیەتیان ماوە.

.

هوشیار عەبدوڵڵا نوسیویەتی: “بۆی گرنگ نییە چۆن پۆست دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو رێکخەر و خانەی ڕاپەراندنە تەنها 20 رۆژی دیکە شەرعیەتیان ماوە و دەبێ روئیایەکی نوێ قیادەی گۆڕان بکات.”

.

ناس کورد پەیوەندیکرد بە چەند کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستە حکومییەکان، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەوبارەوە بدەن.

.

هاوکات خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “هەموو حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی، کەسێک سەرکردایەتی دەکات و بڕیار بەدەستی یەکەمە بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، کاک عومەری سەید عەلیش بڕیاربەدەستی یەکەمە لە گۆڕاندا ودەتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، لەبەر چەند هۆکارێکیش ئەو بریارە دراوە”.

.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان پێیوایە، بەهۆی کێشە و ناکۆکی لەناو جڤاتی گشتیدا بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان، دوای ئەو هەموو کۆبوونەوەیە نەتوانراوە کاندیدەکان یەکلابکرێنەوە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بڕیارەکە دراوەتە دەست ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەکە.

.

بە وتەی خەلیل سەرکانی، هۆکارێکی دیکەی ئەو بڕیارە ئەوەیە، کە جڤاتی نیشتیمانی خۆی لە هەندێ کێشە بەدوور بگرێت، بەتایبەت دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو، کە هەندێک لە بەرپرسەکانی گۆڕان، بزووتنەوەکەیان جیێهێشت.

.

بڕیارەکە لەکاتێکدایە، ڕێکخەری بزووتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندن لە 25ی ئەم مانگەدا ماوەی کاردنیان بەسەر دەچێت و شەرعیەتیان نامێنێت، ئەمەش بووەتە جێگەی ڕەخنە.

.

بڕیارەکەی جڤاتی نیشتیمانی لەکاتێکدایە، پێشتر بڕیاریاندا کە بە دەنگدان و لە جڤاتی نیشتیمانی کاندیدەکانیان یەکلا بکەنەوە، بۆ ئەوەی دیاریکردنی کاندیدەکان لە دەستێوەردانی خانەی ڕاپەڕاندن دووربخەنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل