fbpx
Shadow Shadow

15 پەرلەمانتاری کوردی تێدایە

پەرلەمانتارێکی کورد دروستکردنی فراکسیۆنێکى سیاسیی نوێی لە عێراق ڕاگەیاند

09:32 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، دروستکردنی فراکسیۆنێکى سیاسی نوێی کوردیی لە پەرلەمانی عێراق بە بەشداری 15 پەرلەمانتار ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد، پارتی و یەکێتی ناتوانن گوزارشت لە بۆچوونی هەموو خەڵکی هەرێم بکەن.

.

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانى عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاند :”15 پەرلەمانتاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنێکى سیاسی جیاواز پێکدەهێنن، کە جیاواز لە فراکسیۆنە تەقلیدییەکان بەرنامەیەکی نەتەوەیی دەبێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، پارتی و یەکێتی بەتەنها ناتوانن گوزارشت لە بۆچوونی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی هەرێم بکەن.

.

سەرکەوت شەمسەدین دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق، ئەوەی خستەڕوو، ئەوان پشتیوانی لە کەسێک ناکەن کە لەلایەن حزب و سیاسییە تەقلیدییەکانەوە دیاری کرابێت، بەڵکو پشتگیری لە کاندیدێک دەکەن کە کاندیدی هاووڵاتیان بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل