fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: حکومەت نایەوێت فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی

11:50 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ نووسراوێکى ئەنجوومەنى وەزیران ئاشکرا دەکات کە ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان کراوە و ئاماژە بەوە دەکات “حکومەت نایەوێت فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی”.

 

.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەئێستادا نایەوێت فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بەھەمیشەیی بۆ ئەو مەبەستەش ئەو نوسراوەی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی سێ ھەفتە لەمەوبەر پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست کرد، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوایە سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی لیژنەی یاسایی بکردایە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان لەژێر فشاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد ڕاپۆرت نووسینی لیژنەی یاسایى لەسەرپێشنیازی پڕۆژە یاساکە ڕابگیرێت، کە ئەوەش نایاساییە و پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.

.

کاوە عەبدولقادر ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای خوێندنەوەی یەکەمیش سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند کەمۆڵەتی دوو ھەفتە دەدەنە حکومەت بۆ ئەوەی زیاتر خوێندنەوەی بۆ بکات، بەڵام لەئێستادا چەند ڕۆژێکە ئەو دوو ھەفتەیە تەواو بووە، بەڵام هێشتا دەستنەکراوە بە کارەکان لەو بارەیەوە.

.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی جەختیکردەوە :”ئەمڕۆ وەک ئەندامی لیژنەی یاسایى بە فەرمی داوا لەسەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی دەکەم کۆبوونەوەیەک ڕێک بخات بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەیەوە ئامادە بکەین و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەین، تاوەکو ھەرچی زووە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان وخوێندنەوەی دووەم وکۆتایی بۆ بکرێت وببێتە یاسا”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل