Shadow Shadow

61 پەرلەماتار واژوویان بۆ بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراق کۆکردووەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەسر: لەسەر ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشت دەکەین

11:53 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەسر ڕایگەیاند، لەسەر ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن، ئەندامێکی لیژنەی یاساییش دەڵێت: پێناچێت بانگهێشتکردنەکە سەربگرێت.

.

بە هارمحمود، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان  بە ناس کوردی ڕاگەیاند: بە پێى ڕێکارەکان ویاساکانی پەرلەمان بە واژووی 25 پەرلەمانتار، دەتوانن لە کاتی بوونی بەڵگە و زانیاری تەواو وەزیری حکومەت بانگهێشتی پەرلەمان بکەن.

.

دوێنێ یەکشەممە 31ی حوزەیرانی 2019، 61 پەرلەمانتار کە زۆربەیان لە فراکسیۆنی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادین، واژوویان بۆ بانگهێشتکردنی فواد حوسێن وەزیری دارایی عێراق کۆکردەوە.

.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێیوایە، بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراق سەرناگرێت، بەوپێیەی بانگهێشتکردنەکە لەسەر بەشەبودجەی هەرێمە و بەغدا و هەوڵیر لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

.

هاوکات نەدا شاکر جەودەت، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی نەسری سەر بە حەیدر عەبادی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دەیانەوێت وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن تا بزانن بە چ میکانزمێک پارەی ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان، بێ ئەوەی هەرێم  یەک بەرمیل نەوەت بدات بە حکومەتی عێراق.”

.

ئەو پەرلەمانتارەی نەسر ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت وەزیری دارایی بەڕاشکاوی بۆمان ڕەونبکاتەوە، ئایا ڕێککەوتنێکی پێشوەخت لە نێوان هەرێم سەرۆک وەزیران هەیە.”

.

هەروەها وتیشی : “ڕێکارەکانی بانگهێشتکردنی فوئاد حسین لە کۆتایداییە و چاوەرێ دەکرێت داوکاری پەرلەمانتارەکان  ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی وادەی بانگهێشتکردنی ئەو وەزیرە دیاری بکرێت.”

.

فواد حوسێن وەزیری دارایی عێراق، لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پێشتر چەند جارێک لە سەر پرسی هەناردەکردنی بەشە بودجەی پەرلەمانتارانی عێراق داوای بەدواداچوونیان لە وەزیری دارایی کردووە.

.

لەوبارەوە فواد حسێن بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی واژوویان لەسەر کۆکردووەتەوە لە کاردانەوەدا ئەو کارەیان کردووە و وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ بەشێکیان کۆدەبێتەوە و بابەتەکەیان لەگەڵ شیدەکاتەوە.

.

هەروەها وتی: “ئەو تەنیا یاسای بودجەی عێراقی جێبەجێکردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ کێشەیەکی نیە و لە وادەی خۆیدا ڕەوانە دەکرێت.”

.

ئەمە لە کاتێکدایە لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا، هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق لە پشکی پارتی دیموکرات، دوای بانگهێشتکردنی بۆ پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران، متمانەی لێسەندرایەوە.

پەرلەمانتارێکی نەسر: لەسەر ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشت دەکەین پەرلەمانتارێکی نەسر: لەسەر ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشت دەکەین پەرلەمانتارێکی نەسر: لەسەر ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشت دەکەین

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل